١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٩:٥١
ناوچەکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی مافی فەلەستینییەکان سەقام ناگرێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: یەکێک لە بەرەکەتەکانی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا سەلماندنی ئەوە بوو کە ناوچەکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی مافی فەلەستینییەکان ناگاتە ئەنجام.

 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل لە ئەو ئۆپراسیۆنە خەسارێکی بێ وێنەی بەرکەوت، وتی: لە ڕۆژانی ڕابردوودا کابینەی توندڕەوی ئەو ڕژێمە هەموو سنوورەکانی بێ شەرمیی شکاند و دەستی دایە جەنایەتێکی گەورەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئیسرائیل پێچەوانی هەموو بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان، غەززەی بەتواوەتی گەمارۆ داوە و ئاو، کارەبا و دەرمان و سووتەمەنیی لە خەڵکەکە درێغ دەکات و پاگەندەکارانی مافی مرۆڤیش خەرکی جێبەجێ کردنی جێگای ستەمکار و ستەملێکراون کە ئەوە دەبێتە هۆی هادنای ئیسرائیل بۆ کوشتنی زیاتری خەڵک.

ناوبراو جەختی کرد کە ئێستا هەموو ولاتانی ئیسلامی و عەرەبی و ئازادی خوازانی جیهان ئەبێ یەک بگرن بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و هەر بەو پێیە ئێران هەوڵ دەدات کە پێوەندی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی بگرێت.

ڕەئیسی وتیشی:یەکێک لە بەرەکەتەکانی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا سەلماندنی ئەوە بوو کە ناوچەکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی مافی فەلەستینییەکان ناگاتە ئەنجام.

342/